وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێم: کێشەی‌ مامۆستایانی‌ وانەبێژ چارەسەر کرا

چارەسەری پێویست بۆ كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ كرا، ئەویش دوای كۆبوونەوەی وەزیری پەروەردە و وەزیری دارایی و سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران.
ئەمڕۆ یەكشەممە، لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا هاتووە، وەزیری دارایی و ئابووری بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ، لەگەڵ هەریەك لە وەزیری پەروەردە و سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران كۆبووەوە .
ڕوون كراوەتەوە، لە كۆبوونەوەیەكدا هەرسێ لا لەسەر ئەوە ڕێككەوتن، كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەری كۆتایی بۆ بدۆزنەوە، سوور بوون لەسەر ئەوەی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بە میكانیزمێكی نوێ چارەسەر بكرێت.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكە، بڕیار درا چارەسەری كۆتایی بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بدرێت، كێشەكانیان لە ماوەكی نزیكدا چارەسەری بكرێت.
Back to top button