سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانێتیی عەزم دەكات

له‌دیدارێكی نێوان سه‌رۆك مەسعود بارزانی و خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانێتی عەزم،ڕۆشنایی خرایە سەر قۆناغی دوای هەڵبژاردنەكان و هەردوولا هیوایان خواست كە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ببێتە هۆی بەدیهاتنی سەقامگیری و ڕاستەڕێبوونی پڕۆسەی سیاسیی عێراق.

ڕۆژی یەكشەممە 17ـی تشرینی یەكەمی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانێتی عەزم كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێ كرا و، ڕۆشنایی خرایە سەر قۆناغی دوای هەڵبژاردنەكان و هەردوولا هیوایان خواست كە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ببێتە هۆی بەدیهاتنی سەقامگیری و ڕاستەڕێبوونی پڕۆسەی سیاسیی عێراق.

33

Back to top button