سەرۆكی هۆزەكانی شنگال و ئەندامانی جڤاتی روحانی ئێزیدی لەسەر چوونە دەرەوەی پەكەكە لە شنگال واژوویان كرد
خواكوڕك
لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەستی خواكوڕك كەوتووە، سەرۆكی هۆزەكانی شنگال و تەواوی ئەندامانی جڤاتی روخانی ئێزیدی واژیان لەسەر چوونە دەرەوەی پەكەكە لەشنگال كردووە، لە بەیاننامەیەكدا بڵاویان كردەوە”.
وەك لە بەیاننامەكەدا هاتووە، پاش روودانی دڵ تەزێن لە شنگال و كۆمەڵگەی خانەسۆری سەر بە ناحیەی سنوونێ، لە رۆژی هەینی رێكەوتی 2ی 3ی 2017 دا، كە بووە جێگای دڵگرانی لە لای ئێمە دا، یەداخەوە چەند كەسێك بوونە قوریانی جێ وان بەهەشتی بەرین بێت، داخوازی سەڵامەتی بۆ برینداران دەخوازین”.
خواكوڕك خاڵێ بەیاننامەی ئەنجوومەنی رووحانی ئێزیدی و سەرۆكی هۆزەكانی وەك خۆی بڵاو دەكاتەوە،
دەقی خاڵەكان
یەكەم: ئێمە دژی براكوژینە و داوا دەكەن شەڕ و پێكدادان رابەوەستێت، لەبەر برینی ئێمە دا چونكە تاوەكو ئێستا برینێمە هێشتا بەردەوامە”.
دووەم: قەزای شنگال و دەڤەرا سنوونێ و خانەسۆرێ ناوچەكە كوردستانن، و ئێمە دژی پارچەكردنا دەڤەرێ ئێزیدیانین، و دەبێت ناوچەی ئێمە لەلایان حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرێوە ببردرێت”.
سێهەم: لەهەمان كاتدا، ئێمە سوپاسی پارتی كرێكارانی كوردستان( پەكەكە) دەكەین، لەبەرامبەر بەهاوار هاتنی خەڵكی شنگال و رزگار كردنیان، قوربانیان دا وەكو پێشمەرگە قارەمانەكانی كە بەهاواری كۆبانێ چوون، بەڵام ئێمە لێرەوە داوا دەكەین لەمرۆوە شنگال بەجێ بهێلن، بەتایبەتی ناحیەی سنوونێ و كۆمەڵگەی خانەسۆڕێ بگەرێتەوە وەكو جاران،
ئیمزاكردن:
جڤاتی رووحانی ئێزیدیی
سەرۆكی هۆزەكانی شنگال