باوكی هه‌ڤاڵ: حه‌مه‌سوور كوڕه‌كه‌ی ڕاده‌ستی ئاسایش كردووه و نه‌یداوه به پۆلیس و دادگه
محه‌مه‌د كاكه‌برا، باوكی هه‌ڤاڵ، ئه‌و كوڕه سیكویرتییهی به‌ده‌ستی كوڕێكی حه‌مه‌سوور دووشیوانی، كوژرا، ڕایگه‌یاند:”حه‌مه‌سوور كوڕه‌كه‌ی ڕاده‌ستی ئاسایش كردووه و نه‌یداوه به پۆلیس و دادگه ئه‌گه‌ر حه‌مه‌سوور یاساپارێزه، بۆ كوڕه‌كه‌ی نه‌داوه به پۆلیس و دادگه و ڕاده‌ستی ئاسایشی كردووه؟
محه‌مه‌د كاكه‌برا، باوكی هه‌ڤاڵ، ئه‌و كوڕه سیكویرتییهی به‌ده‌ستی (ب)، كه كوڕی حه‌مه‌سوور دووشیوانییه، كوژرا،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17/10/2021، رايگه‌ياند :” كه ئه‌مڕۆ سكاڵامان له‌سه‌ر به‌یار محه‌مه‌د عوسمان تۆمار كردووه. گوتی: ئێمه كه سه‌رقاڵی ناشتنی كوڕه‌كه‌مان بووین، به ته‌له‌فۆن هێرشیان ده‌كرده سه‌رمان بۆ ئه‌وه‌ی سوڵحیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، ئه‌مه به‌پێی هه‌موو عورفێك شتێكی ناشارستانییه و ناشیرینه، له كاتێكدا خۆی ده‌ڵێ چل ساڵ خه‌باتم هه‌یه و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده، به چی هه‌قێك لێدوان و قسه‌ی له‌و جۆره ده‌كا.
باوكی هه‌ڤاڵ، بهسهرسوڕمانيهوه گوتى: كوڕی من له قۆناغی دووه‌می كۆلێژه، به چی هه‌قێك ده‌مانچه‌ی هه‌ڵگرتووه و چۆن باوكی ئاگای لێ نییه، خۆی له كه‌ناڵی یه‌كێتییه‌وه ده‌ڵێ كوڕه‌كه‌م 17 ساڵه، به چی یاسایه‌ك له زانكۆ وه‌رگیراوه و قۆناغی دووه‌می قوتابیی كۆلێژی پزیشكییه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، گوتی: داواكارین له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كاربه‌ده‌ستان، سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كانی، به‌رپرسانی یه‌كێتی، قوباد تاڵه‌بانی و بافڵ تاڵه‌بانی، كه له‌گه‌ڵ نه‌مانی ئه‌م دیارده ناشیرینانه‌یه بوو، كه یه‌كه‌م جار نییه و دوای كوڕه‌كه‌ی منیش چه‌ندان جاری تر دووباره ده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌رپرسانه ساحێبی وته‌كانی بن، كه دژی تاوان و تاوانكارین له‌م شاره‌دا، ده‌بێ بێنه ده‌نگ.”
محه‌مه‌د كاكه‌برا،له‌كۆتايى قسه‌كانى گوتى: سكاڵامان له‌سه‌ر به‌یار محه‌مه‌د عوسمان تۆمار كردووه، ئه‌گه‌ر پیاوێكی یاساناسه، بۆ ئه‌و كوڕه‌ی ته‌سلیم به ئاسایش كردووه، له كاتێكدا كاری ئاسایش ئه‌وه نییه، ده‌بێ ڕاده‌ستی پۆلیس و دادگه بكرێ، له كاتێكدا ئه‌مڕۆ چواره‌م ڕۆژه له ئاسایشه.”