قایمقامیەتی هەولێر: دەست بە دابەشکردنی غازی ماڵان دەکرێت و بوتڵێكی غاز بە هەشت هەزار و 500 دینارە
قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر رايدهگهينێت:” بە بڕیاری پارێزگای هەولێر، غازی گەڕەکەکانی هەولێر لە ژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی قایمقامیەت دابەشدەکرێت.
بەپێی راگەیێندراوێکی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر كه ئهمرۆ يهكشهممه 17-10-2021 بڵويكردۆتهوه تێداهاتووه:” سەرجەم بریكارەكانی غاز لەگەراجی قایمقامییەتی هەولێر كۆ دەکرێنەوە، هەریەكەیان پۆلیسێكی شارەوانی لەگەڵ دەبێت بۆ دابەشكردنی غاز تاوەکو قۆرخكاری لەنرخ نەكرێت.
بەپێی راگەیێندراوەکەى قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر:” ئێستا دابەشكردنی غاز لە هەولێر ئاساییە بوتڵێكی غاز بە هەشت هەزار و 500 دینارە، بۆ نەهێشتنی گرفتی كەمیی غاز ، بۆ هەر خێزانیك بوتلێك غازی پێدەدرێت.
ههر بەپێی راگەیێندراوێکی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر چەند بریكارێكی غاز سزادراون، كە نرخیان بەرز كردبووەوە، بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخیش لە ئەمڕۆوە هەر بریكارێكی فرۆشتنی غاز، پۆلیسێكی لەگەڵ دەبێت.بۆ رێگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخی غاز، هەموو ئەو بریكارانەی غاز بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەكەن، لەژێر سەرپەرشتیی راستەوخۆی قایمقامیەت دەبن.