ئەفسەرێكی ھەواڵگری ڕاستیەكان دەخاتەڕوو

بەرپرسی پێشووی هەواڵگری بەریتانیا کریستۆفەر ستیل کە دۆسیەیەکی کۆكردەوە کە بەڵگەی تێدابوو دژی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دانی بەوەدا نا کە ئەو بەڵگانە دابینی کردووە 100٪ متمانەپێکراو نییە.

لە دۆکیومێنتاری كەناڵی ئەی بی سیدا ستیڵ گوتی ” من دەمەوێ دان بەوەدا بنێم کە هەموو شتێکی ناو فایلەکە 100٪ ورد نەبوو” بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە هێشتا بەرگری دەکات و پابەندە بە بنەماکانی ئەو کارەی کە لە کۆکردنەوەی فایلەکەدا ئەنجام دەدرێت دژی تڕەم

ئەفسەری هەواڵگری بەریتانیا لە ساڵی 2016 دۆسیەیەکی لەسەر ترامپ ئامادە کرد لەسەر داوای ڕکابەرە سیاسییەکانی ترامپ زانیاری دژی ئامادەکرد بۆ كۆمپانیای جی پی ئێس فیوژنی واشنتۆن.

سەرچاوە : RT ـی عەرەبی

Back to top button