كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و سۆسیالیست له‌ سلێمانی ده‌ستی پێكرد

كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی له‌ پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان به‌رده‌وامه‌.

دوای كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ، كه‌مێك پێش ئێستا شاندی پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی گه‌یشته‌ باره‌گای حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌لایه‌ن محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود سكرتێر و شاندی باڵای ئه‌و پارته‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو پارت ده‌ستی پێكردووه‌ و تاوتوێی ره‌وشی ناوخۆی هه‌رێم و ناوچه‌كه‌ و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و پرسی یه‌كده‌نگی كورد له‌ به‌غدا ده‌كرێت.

دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ شاندی پارتی بریاره‌ له‌گه‌ڵ پارته‌كانی یه‌كگرتوو ، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیش كۆببێته‌وه‌ .

Back to top button