ئه‌ندامێکى مه‌كته‌بى سياسى پارتى: پێویستە پێکەوە بچینە بەغدا

هەڵبژاردن کۆتاییهات و ئەنجامە بەراییەکانیش بڵاوبوونەوە، ئێستا ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقە. ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتیی کوردستان دەڵێت، پێویستە پێکەوە بچینە بەغدا.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، ئەنجامی هەڵبژاردن پەسند دەکەن و گوتیشی، “دەنگمان لە پارێزگاکان وەک پێویست نەبووە. کورسی زیادیکردووە بەڵام دەنگ نا. لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی دەکەین، هۆکارێکی سەرەکی کەمبوونی دەنگیش پەیوەندیی بە پەنجەمۆر و گرفتی تەکنیکییەوە هەبووە”.
جەعفەر ئیمینکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی به‌رووداوى رایگەیاندووه‌ “ئێمە هیچ مەرجێکمان دانەناوە و گرنگە هەموو حیزبەکان رێکبکەوین. بابەتەکە کورسیی نییە. مەسەلە دۆزی کوردییە لە عێراق و چارەسەر نەکراوە. ئەو عەقڵییەتەی ئەمڕۆ لە بەغدا هەیە وەک ساڵانی رابردوو نییە. ئێمە لە بەغدا پێکەوە نەبین دەخورێین”.
Back to top button