وەزیری سامانە سرووشتییەکان: كێشهی بهنزین چارهسهر دهكهین
وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لەبارەی دابینکردنی نەوتی سپی و بەنزین رێککەوتوون و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.
کەمال ئەترووشی، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە رووداوی راگەیاندووه: لە کۆبوونەوەمدا لەگەڵ ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رێککەوتین لەسەر ئەوەی کە بە سێ قۆناخ نەوت بەسەر هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستاندا دابەشبکرێت.
وەزیری سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی: لە قۆناغی یەکەمدا کە لەم رۆژنەدا دەستپێدەکات، 50 ملیۆن لیتر نەوت دەگەیێنینە گوندی ناوچە شاخاوییەکان، لە قۆناخی دووەمدا 50 ملیۆن لیتر بەسەر قەزا و ناحییەکاندا دابەشدەکەین و لە قۆناخی سێیەمیشدا 50 ملیۆن لیتری دیکە بەسەر شارە گەورەکاندا دابەشدەکەین.
لەبارەی نرخ و کوالێتی نەوتەکەشەوە راشیگهیاندووه: ئەو نەوتە لە دەرەوە هاوردە دەکرێت و کوالێتییەکی بەرزی دەبێت، حکومەتی عێراق لیتری بە 750دینار دەکڕێت و بە 400 دینار دەیفرۆشێتەوە بە هەرێمی کوردستان، ئێمەش تەنیا حەقی گواستنەوەکە دەخەینە سەر نەوتەکە کە چەند دینارێک دەبێت بۆ یەک لیتر و دابەشی دەکەین.
لەبارەی بەنزینیشەوە كهمال ئهتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکان رایگهیاندووه: رێککەوتنێکی نوێمان کردووە کە رۆژانە بڕی یەک ملیۆن و 80هەزار لیتر بەنزین رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت، هەروەها ئەو کێشەیەی بۆ پاڵاوگەی بازیانیش دروستبووبوو، چارەسەرکراوە، بەمەش کێشەی بەنزین تارادەیەک چارەسەر دەبێت، بەڵام گرفتە بنبڕ نابێت و پێویستی بە پلانێکی ستراتیژییە.