فازڵ میرانی: دەمانەوێت وەکوو کورد کە دەچین بۆ بەغدا، یەکڕیز بین.

سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی سەردانی کردنی شاندی پارتی بۆ لای لایەنەسیاسییەکان رایگەیاند، ”ئامانجی ئێمە بۆ سەردانی پارێزگای سلێمانی یەکریزیی کوردە و دەمانەوێت دوای ھەڵبژاردنەکە قۆناغێکی تازە دەست پێ بکەینەوە و ئەو توندییەی لە ھەڵبژاردن ھەبوو، نەمێنێت.”

فازڵ میرانی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لەشاری سلێمانی رایگەیاند: ”ئامانج لە سەردانمان بۆ سلێمانی یەکڕیزیی کوردە و بۆ ئەوەیە کە سەردانی برادەرانی خۆمان بکەین و لە توندیی ھەڵبژاردن ڕزگار بین و قۆناغێکی تازە دەست پێ بکەینەوە.”

میرانی ڕاشیگەیاند`: دەمانەوێت وەکوو کورد کە دەچین بۆ بەغدا، یەکڕیز بین.

Back to top button