بزووتنەوەی گۆڕان هانی هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆ دەدات

خواكوڕك
دوای ئەوەی كە لە ناوچەی خانەسۆرو سنونێ‌ چەتەكانی پەكەكە كێشەیان بۆ هێزێكی پێشمەرگەی كوردستان دروستكرد كە دەیان ویست لە چەند ناوچەیەكی خانەسۆرو سنونێ‌ سەر بە شنگاڵ جێگیر بن بە دسەتپێكلری پەكەكە شەڕ لە نێوان هێزی پێشمەرگەی رۆژ و پەكەكە رویدا, كە ئەم روودانە لە سەر ئاستی ناوخۆی كوردستان كاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا لە بەرامبەردا بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر زاری سەركردەیەكی، پشتیوانیی خۆی بۆ هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ دەردەبڕێت و هاندەر دەبێت، تەنانەت ئامادەییش بۆ هاوكاریكردنی هێزەكانی دژی پێشمەرگە دەردەبڕێت.

عەبدوڵای كوێخا موبارەك، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و بەرپرسی مەكۆی چەمچەماڵی بزووتنەوەی گۆڕان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: ”بەڕاستی میللەتێكی سەیرین! تا دوێنێ دەوترا ئەوە بۆ ھێزێك نییە بەرەنگاری پارتی ببێتەوە و گفتوگۆ و قەڵەم سوودی نییە، كەچی ئەمڕۆ دەڵێن نا بۆ شەڕی برا كوژی“.

هەروەها ئەو سەركردەیەی گۆڕان دەشلێت ”میللەتێكین زۆر بە خراپی سەرمان لێ شێواوە، چاكوخراپی دوێنێ و پێرێمان بیر نامێنێ، خراپە كردن جێی مەترسی نییە، چونكە زوو بیر دەچێتەوە و نابێتە مێژویەكی ڕەش بۆت“.

لە كۆتاییشدا سەركردەكەی بزووتنەوەی گۆڕان دووپاتی كردووەتەوە، ئێستا هەرچی ڕووبدات، ”گوزەرانی خەڵك لەمە خراپتر نابێت“ و بە گوتەی ئەو: ”ڕەنگە خێریشی پێوە بێت“. هاوكات ئامادەیی بۆ پشتیوانیكردنی ئەوانە دەردەبڕێت كە شەڕ لە دژی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكەن و هیوای سەركەوتن بۆ ”ھەر ھێزێكی كوردی“ دەخوازێت كە دژ بە پێشمەرگە دەوەستێتەوە و وەستانەوەی لە دژی پێشمەرگە بە وەستانەوە لە دژی ”پارتی“ لە قەڵەم داوە و ڕای گەیاندووە، هاوكاری ئەو هێزانە دەبێت.
شایەنی باسە, پۆستەكەی ئەو سەركردەیەی گۆڕان دوای ئەوە دێت كە دوێنێ‌ هەینی 3\3\2017، هێزێكی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لە شنگال، تەقەیان لە هێزەكانی پێشمەرگەی ڕۆژ كرد كە سەر بە پێشمەرگەی زێرەڤانییە و بەهۆیەوە قوربانی هەبوو.

Back to top button