كازمی باسی سیاسەت و درۆ دەكات
سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا كازمی هۆشداری داوە کە سیاسەت بووەتە چەمکێکی ھەوایی و درۆ و ساختەکاری و ململانێ.”
کازمی لە لێدوانێکدا لەمیانەی بەشداریکردنی لەڕێوڕەسمی یادکردنەوەی لەدایکبوونی پێغەمبەر لەمزگەوتی ئیمام ئەبو حهنیفەی نەعمان، جهختيکردەوە لەسەر پێویستی پابەندبوون بە گوتاری نەتەوەیی و ڕەتکردنەوەی ئەو دەنگە نادروستانەی هەوڵ دەدەن ناکۆکی لەنێوان عێراقیەكان دروست بكەن.”
سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لەو پارلەمانتارانى دهرچوو کرد کە كار بكەن بۆ گەڕاندنەوەی متمانەی گشتی بە کاری سیاسی و دێموکراسی.
س: ئهلشهرقيه