ئیسرائیل : ئێرانییه‌كان بچنه‌ هه‌ر شوێنێك توندوتیژی و هه‌ژاری به‌رده‌وام ده‌بێت

سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایده‌گه‌ێنێت، ئێرانییه‌كان بچنه‌ هه‌ر شوێنێك، توندو تیژی هه‌ژاری و ناسه‌قامگیری و شكست به‌رده‌وامی ده‌بێ .

به‌ گۆیره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌سیوشه‌یتد پرێس ،نه‌فتالی بینیت، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل سه‌باره‌ت به‌ سه‌رنه‌كه‌وتنی میلشیاكانی ئێران له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و پێكدادانی ئه‌مداوییه‌ی شه‌قامه‌كانی به‌یروتی لوبنان كه‌ حه‌وت كه‌سی تێدا كوژران، رایگه‌یاندووه‌: هیوادارم لوبنان وعێراق له‌ژێر چه‌پۆكی سوپای پاسدارانی ئێرانی خنكێنه‌ر رزگاریان ببێت.

بینیت له‌ وتارێكیدا له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی حكومه‌تدا گوتی: ئێرانییه‌كان بچنه‌ هه‌ر شوێنێك ، توندو تیژی هه‌ژاری و ناسه‌قامگیری و شكست به‌رده‌وامی ده‌بێ .

Back to top button