فازڵ میرانی: سەرۆکی هەرێم بانگهێشتی سەرجەم حیزبەکانی کوردستان دەکات بۆ ئەوەی پێکەوە کۆببنەوە
سکرتێری مەکتەبی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند، لە پێناو بەرەوپێشچوونێکی باشتر و بە یەک تیم لەگەڵ هەموو حیزبە کوردستانییەکان کار بکەن و مامەڵە لەگەڵ بەغدا.
ئەمڕۆ سێشهممه 19-10-2021، شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی حیزبی شیوعی کوردستانیان کرد و لهگهڵ ئهو حيزبه كۆبوونهوه. دوێنێش لهشارى سلێمانى لهگهڵ يهكێتى و گۆڕان و سۆسيالست كۆبوونهوه.
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبارەی سەردانەکەیان بۆ مەکتەبی سیاسی حیزبی شیوعی کوردستان، و كۆبوونهوهيان لهگهڵ ئهو حيزبه، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، گوتى، سەردان و کۆبووەنەوەکانیان بۆ لای لایەنە کوردستانییەکان، لە پێناو بەرەوپێشچوونێکی باشتر و درووستکردنی یەک تیمی هەموو حیزبە کوردستانییەکانە، تا بە یەکەوە کار بکەن و مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکەن، وە سەرنج و تێبینییەکانی ئەو حیزبەشیان بە سینگێکی فراوانەوە وەرگرتووە.
سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، گوتيشى:” گەر کورسیشیان نەبێت، ئەوا حیزبی شیوعی حیزبێکی کوردستانییە، وێڕای بۆچوونی جیاوازیش بەڵام خاڵی هاوبەشیان هەیە، هاوکات بڕوایان وایە گەر لێکتێگەیشتنی هاوبەش نەبێت، ئەوا کاری هاوبەشیش ناکرێت، بۆیە لەو پێناوەشدا بەشوێن هاوبەشەکانیاندا دەگەڕێن، کە زۆرن و پێکەوە کاری هاوبەش و شۆڕشیان کردووە و حوکمڕانیشیان پێکەوە کردووە، بۆیە ئەوەی بە لای پارتییەوە گرینگە بەرژەوەندی کوردستان و خەڵکەکەیەتی، هەر ئەوەش بە هاوبەشی گەورەی نێوان لایەنەکان دەزانێت.
میرانی باسى لهوهشكرد، کە سەرۆکی هەرێم، بانگهێشتی سەرجەم حیزبەکانی کوردستان دەکات، بۆ ئەوەی پێکەوە کۆببنەوە، چ ئەو حیزبانەی لە پەرلەمانن یا نا، یا لە حکوومەتن، یا نا، هەموان لە ژێر چەتری سەرۆکایەتی هەرێم کۆدەکرێنەوە.
ههر له كۆنگره رۆژنامهوانييهكهدا، کاوە مەحموود يش سكرتێرى حيزبى شيوعى كوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەیاندا گفتوگۆیەکی تێروتەسەل لەسەر هەڵبژاردن و ئەنجامەکانی کراوە، هاوکات ئەو ئەگەرانەی کە رووبەڕووی کوردستان دەبنەوە، بە تایبەت نوێنەرەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کە پێیان وایە ئەوەش گۆڕەپانێکی تێکۆشانە بۆ بەرگری کردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان، ئەوەش پێویستی بە بەرنامەیەکی هاوبەشی هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان هەیە، ئەو لایەنانەی ئەندامیان لە ئەنجوومەنی نوێنەران هەیە، یا نەبێ.
کاوە مەحموود، راشيگهياند، دەبێت ئەو بەرنامەیە لەلایەن خەڵکی کوردستانیشەوە پشتگیری بکرێت، چاوەڕێش دەکرێت، ئەو بەرنامەیە لە کۆبوونەوەی لایەنەکان لەگەڵ سەرۆکایەتی هەرێم باس بکرێت و ببێتە بنەمایەکی سەرەکی بۆ دانوستاندن لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق.