مهحموود محهمهد: سەردانەکەمان دۆستانەیە و بۆ دووبارە نوێکردنەوەی پەیوەندییەکانیانە لە پێناو یەکڕیزی و یەکدەنگی
ئەمڕۆ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بزووتنەوەی ئیسلامییان کرد و بهيهكهوه كۆبوونهوه.
ئەمڕۆ سێشهممه 19-10-2021، شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی حیزبی شیوعی کوردستان و ,دواتريش بزووتنهوهى ئيسلامى يان كرد و لهگهڵيان كۆبوونهوه. دوێنێش لهشارى سلێمانى لهگهڵ يهكێتى و گۆڕان و سۆسيالست كۆبوونهوه.
دواى كۆبوونهوهكه له كۆنفرانسێكى رۆژنامهوانيدا مەحموود محەمەد،گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان،سهبارهت به ناوهڕۆكى كۆبوونهوهكهيان رایگەیاند، لە درێژەی ئەو سەردانانەی کە بڕیاریان لێداوە بۆ هەموو لایەنەکانی کوردستان ئەنجامی بدەن، چ ئەوانەی بەشداری هەڵبژاردنیان کردووە، یا نا، یانیش کورسییان بەدەستهێناوە، یا نا، سەردانەکانیان بەردەوام دەبێت، هاوکات سەردانیکردنی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامی بۆ ئەو مەبەستەیە.
گوتهبێژى پارتى ديموكراتى كوردستان ، راشيگهياند، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بزووتەوەی ئیسلامی نوێ نییە و بۆ پێش راپەڕین دەگەڕێتەوە، کاتێ بڕیاریاندا هاوشانی لایەنەکانی دیکەی کوردستان چەک هەڵبگرن و دژی رژێمی بەعس بجەنگن و رووبەڕووی ئەو ستەم و زوڵمە ببنەوە، هاوکات لە کۆمەڵێک وێستگەشدا هاوڕا و هاوسەنگەر بوون.
مەحموود محەمەد ئەوەیشی دووپاتکردەوە، کە سەردانەکانیان، ئەو لایەنانەیشی لە بەغدا کورسییان بەدەست نەهێناوە، بەڵام لە نێو هەرێمی کوردستان و کایەی سیاسییدا بەشدارن و حیزبن و لەنێو دڵی کوردستاندان و ئەندام و لایەنگرانیان هەیە و، دەتوانن ببنە پاڵپشتییەکی بەهێز بۆ ئەو کەسانەی دەچنە ئەنجوومەنی نوێنەران، تا بتوانن لە پرۆسەی سیاسی و ئەنجوومەنەکە ببنە دەنگێکی بەهێزتر و نەهێڵن درزێک درووست بێت، وەک پێشووتر ئەو درزە درووست ببوو و، کۆمەڵێ زیانی بە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان و بژێوی ژیانی خەڵکی گەیاند.
گوتيشى، سەردانەکەیان دۆستانەیە و بۆ دووبارە نوێکردنەوەی پەیوەندییەکانیانە لە پێناو یەکڕیزی و یەکدەنگی، کە پێویستییەکی حەتمییە بۆ ئەم قۆناغە و حیزبەکانی کوردستان، بەو پێیەی تەحەدیات هەیە و بەرگەی ئەو تەحەدییانە بگرین، هاوکات بارودۆخی عێراق بەشێوەیەکە، دەبێ هەموو لایەنێکی سیاسی بەشێک لە بەرپرسیارێتی هەڵبگرن، چونکە هەندێ جار عەقڵییەتێک حوکمڕانی لە عێراقدا دەکات، کە باوەڕی بە مافە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکانی کورد نییە، بۆیە بە پێویستیشی زانی پێکەوە بەرەنگاری ئەو جۆرە عەقڵییەتە ببنەوە، هەربۆیەشە پێویستیان بە یەکڕیزی نێوماڵی کورد هەیە.
لاى خۆشيهوه عهبدوڵڵا وەرتی گوتەبێژی بزووتنهوەی ئیسلامی رایگەیاند، ئەمڕۆ شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی کردووين، لە کۆبوونەوەی نێوانیشماندا، باس لە بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و خەڵکی کراوە”.