وێنه‌: سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران سکاڵا و داواکارییەکانى، ھاووڵاتی و فەرمانبەران وه‌رده‌گرێت

بۆ پێشکەشکردنی سکاڵا و داواکارییەکانیان، ھاووڵاتی و فەرمانبەران، سەردانی باڵەخانەی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن و لەلایەن د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، پێشوازییان لێ دەکرێت.

د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان رايگەیاند: “لە چوارچێوەی كارەكانی كابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، كە خزمەتكردنە بە هەموو خەڵك، رۆژانی سێشەمەی هەموو هەفتەیەك لە کاتژمێر 10 بۆ 12ی نیوەڕۆ بۆ وەرگرتنی داواكاری و سكاڵای هاووڵاتییان و فەرمانبەران لە پێشوازیدا دەبین”.

سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان بۆ باسنيوز روونیشی كردۆتەوە: “بۆ ئەوەی ناوی خەڵك تۆمار بكرێت، ژمارە تەلەفۆنێك داندراوە و ئەوان وەڵام دەدەنەوە و كاتی سەرانكردنیان دیاری دەكرێت و ئێمەش خزمەتیان دەكەین”.

بۆ ناوتۆمارکردن، هاووڵاتی دەتوانێت پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی (٠٧٥١٤٣٤١٠٩٩)ەوە بکات، لە فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی و فەرمانگەش کاتی چاوپێکەوتن و سەردانی هاووڵاتییەکە رێک دەخات.

دوای ئەوەی هاووڵاتی سکاڵا و داواکارییەکەی گەیاندە سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، دەتوانێت بەدواداچوون بۆ ئەو داواکاری و سکاڵایەی بکات، بۆ ئەوەی بزانێت چی بەسەر هاتووە و گەیشتووەتە کوێ. ژمارە تەلەفۆنەکەش بریتییە لە (٠٧٥١٨٠٢٠٥٥١).

 

Back to top button