وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە ڕووسیا ڕادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستىی ههرێمی كوردستان، مامۆستا و فەرمانبەران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، کە رووسیای فیدراڵ زەمالەی خوێندن پێشکەش بە هەرێمی کوردستان دەکات، بەمەبەستی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا.
له راگهیهندراوێكدا وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژينهوهى زانستى حكومهتى ههرێمى كوردستان رايگهياند”، هەرکەسێک ئەم مەرجهكانی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندن لە زانکۆکانی وڵاتی رووسیا دەکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینییهكان، دهتوانێت له رێگهی ئەم لینکەی خوارەوە داواكاری پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بكات:
https://education-in-russia.com
وهزارهتی خوێندنی باڵا ههر له ئاگاداريهكهيدا دهلێ، وەزارەت تەنیا کار لە سەر هەردوو بەرنامەی ماستەر و دکتۆرا دەکات، كه بەم شێوەی خوارەوەیه:
1. ماستەر:
• پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی رووسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
• دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن (1/ 11/ 2021) دهبێت.
• پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنیا لە رێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (رووسیا) دەبێت.
• لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
2. دکتۆرا:
• پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
• ئەو پێشکەشکارانەى بڕوانامەی ماستەرەکەیان لەچوارچێوەی بەرنامەی تواناسازی بەدەستهێناوە، دەبێت پابەندی ئەم گرێبەستە بن کە کاتی خۆی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تواناسازی واژوویان کردووە.
• داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی رووسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
• دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن (1/ 11/ 2021) دهبێت.
• پێشکەشکردن راستەوخۆ و تەنیا لەڕێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (رووسیا) دەبێت.
• لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەڕێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نییە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە بەهیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
تێبینی: هەرکەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
ههولێر… دووەمین كۆنفرانسی شوێنەواری بە هەماهەنگی پەیمانگەیهكی فەرەنسی بەڕێوەچوو
50 خولهك
وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندن لە رووسیا رادەگەیەنێت
ژنێك له تهمهنی 70 ساڵیدا یهكهم منداڵی لهدایكبوو