یەكێتی ئەوروپا ھۆشداری دایە توركیا

لە کاتێکدا کە ئاڵۆزییەکانی ئەوروپا و تورکیا دوای ئەوەی کە لە ڕابردوودا كەمبونەوە، بەڵام لویس میگل بوێنۆ وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، کە کردەوەکانی ئەنقەرە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مەترسیدار و قبوڵنەکراون.”
هەروەها لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئەلعەرەبیە جەختی لەوە کردەوە کە میکانیزمەکانی فشار لەسەر لایەنی تورکیا بوونی هەیە و ئەوەشی وت: بەهۆی پێشکەوتنەکانی ناوچەکە سزا لەسەر کەسایەتییەکانی تورکیا هەیە.”
هاوکات لەگەڵ ئەوەشدا جەختی لەگرنگی دیالۆگی نێوان یۆنان و تورکیا کردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە گرنگترین مەرجەکانی گفتوگۆ پەیوەستە بە گۆڕانكاری لە جموجوڵی توركیا.”
س: ئهلحهدهس