بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى راپەڕێن روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی راپه‌ڕین لە روونکردنەوەیەکدا رایگه‌یاند، په‌رله‌مانتارێكی سنووره‌كه ژماره‌یه‌ك قه‌ره‌وێله‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ژیان هێنابوو، به‌ڵام له‌به‌ر رێكاری ئیداری پێویستبوو له‌لایه‌ن كۆگای سه‌ره‌كی پێداویستی پزیشكیی سنووره‌كه وه‌ربگیرێن، بۆیه هه‌رچه‌ند ئه‌و په‌رله‌مانتاره سوور بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت له نه‌خۆشخانه راده‌ست بكات، به‌ڵام وه‌ریان نه‌گرتوون و داوایان لێكردووه راده‌ستی كۆگا بكات.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا داواشی كرد، رای گشتی بەلاڕێدا نەبرێت و تەندروستی نەخۆشان نەخرێتە چوارچێوەی موزایەداتی سیاسی.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی راپه‌ڕین:
دوای ئەوەی یەکێك لەپەرلەمانتارەکانی سنوورەکە ژمارەیەك قه‌ره‌وێله‌ی نەخۆشی هێنابوو بۆ نەخۆشخانەی ژیان، بەرپرسانی نەخۆشخانەکە دوای دەستخۆشی لێکردنیان داوایان لێکردوون وەك رێکاری ئیداری دەبێت قه‌ره‌وێله‌كان لەلایەن کۆگای سەرەکی پێداویستی پزیشکی سنورەکە استلام بکرێن، بەڵام ئەوان ئامادەنەبوون ئەو رێکارە جێبەجێ بکەن و سوربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ره‌وێله‌كان لەنەخۆشخانە وەربگیرێن، لەبەرئەوەی نەخۆشخانەکەش کۆگای نیە بۆیە نەیانتوانیوە قه‌ره‌وێله‌كان وەربگرن.
هیوادارین رای گشتی بەلاڕێدا نەبرێت وتەندروستی نەخۆشانیش نەخرێتە چوارچێوەی موزایەداتی سیاسیەوە.
لەگەڵ رێزدا.
بەشی راگەیاندن و پەیوەندیەکان
ب. گ. تەندروستی راپەڕین