دۆسیەی 2424 خانەنشینی پێشمەرگە گواسترایەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی دارایی و ئابووری

دۆسیەی 2424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی دارایی و ئابووری.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگیێندراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ دەزگای میدیایی خواکوڕک نێردراوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 20_10_2021، رایگەیاند:”بەمەبەستی جێ بەجێ کردنی یاسای چاکسازی ژمارە (2) ساڵی 2020، بە فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە ژمارە /11595 لە 2021/8/24، دۆسیەی 2424 خانەنشینی پێشمەرگە گواستراوەتەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی دارایی و ئابووری- بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین، کە پێشتر لە وەزارەتی پێشمەرگە مووچەیان وەرگرتووە .”

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری راشیگەیاندووە:” ئەو 2424 خانەنشینەی پێشمەرگە لە بەرواری 2021/8/1، مووچەیان لە خانەنشینی پێشمەرگەی سلێمانی و هەولێر خەرج بووە.”

Back to top button