ئەنەكەسە باسی بەدیلی هێزەكانی پەیەدەی لەگەڵ ئەمریكا كردووە

خواكوڕك
دوای رووداوەكەی ناوچەی سنونێ‌ كە شەر لەنێوان هێزی پێشمەرگەی رۆژ و پەكەكە روویدا, لە رۆژئاوای كوردستان پەیەدە دەستی كردووە بە رەشبگیری كادرو ئەندامانی ئەنەكەسە و كەس‌و كاری ئەو پێشمەرگانەی لە نێو هێزی رۆژن, ئەندامێكی ئەنجومەنی نیشتمانی كوردی لە سوریا دەلێت چوونەوەی پێشمەرگەی رۆژ مافێكی ئاسایی و یاسای ئەوانە بۆ رۆژئاوای كوردستان.
سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردی سووریا، ئیبراھیم برۆ گوتی: “رۆیشتنی پێشمەرگەی رۆژ بۆ ھەرێمی كوردستان و ھەروەھا بۆ رۆژئاوا مافێكی رەوایە. ئەم ھێزە بەمەبەستی جێگیركردنی لە سنووری سووریا و عێراق جوڵەی پێكرابوو، بەڵام پەكەكە ھەوڵی دا رێگری لەمە بكات. پێویستە ھەموو كەسێك زۆر باش بزانێت. ئەم ھێزە لە ماوەیەكی كەمدا دەگەڕێتەوە شوێنەكەی خۆی”.
برۆ لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، رایگەیاند كە ئەوان لە چوارچێوەی سەردانەكەیان بۆ واشنتۆن و كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە باسی ئەوەیان كردووە كە ھێزێكی ئالتەرناتیڤ بە پەیەدە لە ناوچەكەدا ئامادەیە.
سەرۆكی ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردی سووریا، ئیبراھیم برۆ راشیگەیاند:” كە ئەوان باسی ئەوەیان بۆ بەرپرسان كردووە كە لە ئەگەری چوونی پێشمەرگەكانی رۆژ (پێشمەرگەكانی سووریا) بۆ رۆژئاوا چۆن ھاوسەنگییەكان لە ناوچەكەدا دەگۆڕێت.
“شەر و پێكدادانەكانی شەنگاڵ”
برۆ لەبارەی شەڕ و پێكدادانەكانی دوێنێی پێشمەرگەكانی رۆژ و چەكدارەكانی سەر بە پەكەكە گوتی: ” رۆیشتنی پێشمەرگەی رۆژ بۆ ھەرێمی كوردستان و ھەروەھا بۆ رۆژئاوا مافێكی رەوایە. ئەم ھێزە بەمەبەستی جێگیركردنی لە سنووری سووریا و عێراق جوڵەی پێكرابوو، بەڵام پەكەكە ھەوڵی دا رێگری لەمە بكات, پێویستە ھەموو كەسێك زۆر باش بزانێت. ئەم ھێزە لە ماوەیەكی كەمدا دەگەڕێتەوە شوێنەكەی خۆی”.

Back to top button