حكوومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌ پارێزگای سلێمانی جێ به‌جێ ده‌كات

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌ پارێزگای سلێمانی بە بڕی 78 ملیۆن دینار جێ به‌جێ ده‌كات.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: “بە بڕی 78 ملیۆن دینار پرۆژەی دەرهێنانی دوو فیدەری کارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەکرێت. ”

وه‌زاره‌تی کارەبا راشیگەیاند:” پڕۆژەکە لە وێستگەی مۆبایلی دۆڵەرووتە بۆ ڕاکێشانی کارەبا بۆ دۆڵەرووتە لەسەر بوودجەی داهاتی کارەبا جێبەجێ دەکرێت.

Back to top button