دهۆك.. نزیكەی 155 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی پرۆژەكانی سێكتەری ئاو خەرج كرا
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەینێت: نزیكەی 155 ملیۆن دینار بۆ پەرەپێدانی پرۆژەكانی سێكتەری ئاوی شاری دهۆک خەرج كرا.
لەراگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:” بە مەبەستی پەرەپێدانی پرۆژەكانی سێكتەری ئاو لە سنووری شاری دهۆك و دەوروبەری، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چوار فەرمانی وەزاری خۆیدا، گوژمەی نزیكەی 155 ملیۆن دیناری لەسەر ڕێژەی 17%ی دهاتی ئاوی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دهۆك خەرج كرد.
سەبارەت بە پرۆژەکانیش وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەلێ:” پرۆژەكان بریتین پەرەپێدان و نۆژەنكردنەوەی پرۆژەی ئاو لە سێمێل و گوندی دێرەشێ لە ئامێدی و پرۆژەی ئاوی گوندی بافیان لە شێخان و پرۆژەی ئاوی گوندی قومرێی ناحیەی كانی ماسێ، هەروەها دانانی هێڵی بۆری ئەسلین لە شاری دهۆك و دابینكردنی كلۆر بۆ پرۆژەی ئاوی دهۆك و چەند پرۆژەیەكی دیكە لە سنووری شاری دهۆك و دەوروبەری..”