سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌ وه‌ڵامی نامه‌ی گه‌نجێكدا: تیمه‌كه‌م په‌یوه‌ندیتان پێوه‌ ده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنی كاره‌كه‌تان

گه‌نجێكی زاخۆ به‌ناوی ئه‌یمه‌ن سه‌بری، له‌ نامه‌یه‌كدا داوا له‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كا كه‌ یارمه‌تیی بده‌ن بۆ سه‌رخستن و كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیی له‌ دهۆك، سه‌رۆكی حكوومه‌تیش له‌ وه‌ڵامیدا رایگه‌یاندووه تیمه‌كه‌ی په‌یوه‌ندیی پێوه‌ ده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنی كاره‌كه‌یان.

ده‌قی نامه‌ی گه‌نجه‌كه‌:

بەڕێز سەرۆک وەزیران، من ئەیمەن سەبریم لە زاخۆوە. ئەمساڵ لە زانکۆی زاخۆ دەرچوومە و پلەی یەکەمم لە دامەزراوەی ڕوانگە بۆ پەرەپێدانی سۆفتوێر لە ساڵی ٢٠٢٠ بردووەتەوە. من هەروەها پرۆگرامسازی کۆمپیوتەریم و لە بری هەموو خەڵکی بادینان لە سەرانسەری پارێزگای دهۆک قسە دەکەم.

چوار ساڵ تێدەپەڕێت و بە هیوای کردنەوەی پێشانگای تەکەنەلۆجیای دهۆک بووین و تاکو ئێستا هیچ کەس بەرپرسیارەتییەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ. دوو پێشانگای گەورەی تەکنەلۆجی لە هەرێمی کوردستان و عێراق هەن کە یەکێکیان هایتێکسە لە هەولێر و ئەوەی دیکەشیان لە فینتێکە لە سلێمانی. بەڵام ئێمە لە بادینان بێبەشین لەم تەکنەلۆجیایە.

من خۆم ١٠٠% توانای ئەوەیم هەیە کە پێشانگاکە بەڕێوە بەرم، تەنها پێویستیمان بە یارمەتی بەڕێزتانە. هەرچەندێک پارەش پێویست بێت ناگاتە ٤٠ هەزار دۆلار کە ئەمەش بڕێکی زۆر نییە، بەڵام بۆ ئەمە بڕێکی زۆرە بۆ ئەوەی بتوانین ئەم پێشانگایە بکەینەوە و خەڵکی بادینان بە گشتی ئاشنا بکەین بە تەکنەلۆجیا نوێیەکان و بواری ئەمنی و رۆبۆتیک و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

تکایە ئەم پەیامەم بە جدی  وەربگرن، چونکە تەنیا ئەم حکوومەتەمان هەیە یارمەتی گەنجان بدات بۆ ئەوەی پەرە بە وڵاتەکەمان بدەن لە جیهانی تەکەنلۆجیا و بازرگانی.

ده‌قی وه‌ڵامی مه‌سرور بارزانی:

سڵاو کاکە ئەیمەن. سوپاس بۆ نامە پڕ وزەکەت.

من لەو بڕوایەدام کە بەدیجیتاڵکردن زۆر گرنگە بۆ گەشەی و داهاتوومان و نەتەوە، خۆشحاڵم کە دەبینم گەنجەکانمان بەم شێوەیە خۆیان بۆ تەرخان کردووە. داوام لە تیمەکەم کردووە پەیوەندیتان پێوە بکەن بۆ ئەوەی بزانین چۆن یارمەتیتان بدەین بۆ ئەوەی کارەکە سەر بگرێت.

Back to top button