دایکێک دوای لە سێدارەدانی دوو کوڕەکەی لە ئێران جەڵتە لێی داو گیانی لەدەستدا

لە ڕامهورمزی سەر بە پارێزگای خوزستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دایکێک دوای ئەوەی دوو کوڕی لە سێدارەدەرێن، جەڵتە لێی دەدات و گیان لەدەسدەدات.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2021، سزای سێدارەی دوو برای خەڵکی ڕامهورمز بە ناوەکانی عەلی محەمەد محەمەدی تەمەن 45 ساڵ و ئیسلام محەمەدی تەمەن 28 ساڵ کە دوو برای لوڕ بوون لە بەندیخانەی سپیداری شاری ئەهواز، ناوەندی پارێزگای خوزستان جێبەجێ کرا.
ئهو رێكخراوه راشيگهياندووه، دوای جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی ئەم دوو برایە دایکیان لەپێش بەندیخانە جەڵتە لێی داوە و دوای گواستنەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست داوە.
ڕێکخراوی هەنگاو باسى لهوهشكردووه: ئەو دوو برایە لەگەڵ دەیان هاووڵاتیی دیکە لە گوندی ”پەتک جەلالی” ڕامهورمز و لە تێکهەڵچوونی نێوان دوو هۆزی محەمەدی و محەمەد موسایی دەستبەسەر کراون کە لە ئەنجامی ئەو ئاڵۆزیانەدا لانیکەم 23 کەس کوژران.
رێكخراوهكه ئاماژه بهوهش دهكات كه: دوای جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ئەم دوو برایە تێکهەڵچوون لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خەڵک هاتووەتە ئاراوە و لانیکەم 5 کەس بریندار بوون و دەیان کەسی دیکەش دەستبەسەر کراون. ئینتەرنێتی ڕامهۆرمز لەئێستا پچڕاوە و شار بەتەواوەتی میلیتاریزە کراوە.