وه‌زیری په‌روه‌رده بۆ قوتابییه‌یه‌كه‌مه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی:” ده‌خوازین خه‌ڵكویست و خاكویست بن، له‌سایه‌ی ئێوه كوردستان ئاوه‌دان بێت و داهاتوویه‌كی گه‌ش به‌ده‌ستبهێنن
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانی خه‌ڵاتكردنی قوتابییه یه‌كه‌مه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی گوتى، سوپاسی مه‌سرور بارزانی ده‌كه‌ین، كه سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌به‌شداری قوتابیانی كه‌ركووك و خانه‌قین و دوزخورماتوو قوتابییه یه‌كه‌مه‌كان خه‌ڵات بكات.
ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌میانی خه‌ڵاتكردنی قوتابییه یه‌كه‌مه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی رایگه‌یاند : ” پیرۆزبایی له قوتابییه یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مه‌كان و سه‌رجه‌م قوتابیان ده‌كه‌ین، كه سه‌ركه‌وتوو بوون و توانیان قۆناغی 12ی ئاماده‌یی ببڕن، هیوای ئه‌وه‌یان بۆ ده‌خوازین خه‌ڵكویست و خاكویست بن، له‌سایه‌ی ئێوه كوردستان ئاوه‌دان بێت و داهاتوویه‌كی گه‌ش به‌ده‌ستبهێنن.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،گوتیشی: “سوپاسی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م، كه سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێت مه‌راسیمی خه‌ڵاتكردنی قوتابییه یه‌كه‌مه‌كان به ئاماده‌بوونی قوتابیانی دوزخورماتوو و كه‌ركووك و خانه‌قین و شنگال ئه‌و مه‌راسیمه به‌ڕێوه‌بچێت”.
ئالا حه‌مه سه‌عید زياتر گوتى، سوپاسی وه‌زیری ناوخۆ “رێبه‌ری ئه‌حمه‌د” ده‌كه‌م، كه لیژنه‌یه‌كی هه‌مانگی له نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده، ته‌ندورستی، ناوخۆ و كاره‌بادا درووست كرد، بۆ به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه به باشترین شێوه، ئه‌منیه‌ت فه‌رماهه‌مكرا، كاره‌با دابینكرا، چاودێری ره‌وشی قوتابیان كرا.