به هۆی لافاو زیاتر له سەد كهس گیانیان له دهستدا
لەم ڕۆژانەی دواییدا کوژراوانی لافاوی گەورە لە هیندستان و نیپال بۆ زیاتر لە 100 کەس بەرزبووەتەوە
بەرپرسانی باکوری هندستان لە پارێزگای ئوتارخان ڕایانگەیاند، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا 46 کەس کوژراون و 11 کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون لەباشووری هیندستان
سەرۆک وەزیرانی ویلایەتی کێرالا گوتی ژمارەی کوژراوەکان 39 كەسن لە نیپال
ھاوكات بەرپرسێکی بەڕێوەبردنی کارەساتەکە ڕایگەیاند، کە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا 31 کەس لە ئەنجامی لافاو و لێقەوماوی بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە کوژراون، هاوکات 43 کەسی بێسەروشوێن کراون