تەقینەوەیەك روویدا

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ناوخۆ ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەیەکی بەهێزەوە سێ کەسی کوژران و 33 کەسی دیکەش برینداربوون کە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە چێشتخانەیەکی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی چین هەژاند.

بەڕێوبەرایەتییەکە ڕایگەیاند، کە هۆکاری ڕووداوەکە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە.

ڤیدیۆکان کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبونەوە كە تەقینەوەی سێ فرۆشگایان خستەڕوو، کە پاشماوەیان لە تەواوی ناوچەکە بڵاوبووەوە، بەو هۆیەوە زیان گەیشتووە بە بینای نزیک و ئۆتۆمبێلەکان کە لە نزیک چێشتخانەکە پارک کراون.

سەرچاوە : RT ـی عەرەبی

Back to top button