تیرۆری پەیەدە دوو ئیدارەی لە رۆژئاوا دەخولقێنێت
خواكوڕك
دوای رووداوەكانی ناوچەی سنونێ و خانەسۆری باشووری كوردستان كە پەكەكە رێگری لە هێزەكانی پێشمەرگە كردو دواجار رووبەرووبونەوە لە نێوان پێشمەرگەو گروپێكی سەر بە پەكەكە روویدا, ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان – سوریا ئاشكرای كرد ” بەهاوكاری خەڵكانێكی عەرەب كە لە شارە جیاوازەكانی ڕۆژئاوای كوردستانەوە كۆكراونەتەوەو هێرشكراوەتە سەر بنكەو بارەگاكانی ئەنجومەنی نیشتیمانی كورد لە سوریا و سوتاندویانن “.
“سەعید عومەر ” ئەندامی ئەنجومەنی نیشتیمانی كورد لە سوریا ڕایگەیاند ” پارتی یەكێتی دیموكرات( پەیەدە ) لەهەریەك لە شارەكانی (قامشلۆ و درێسیێ ) لە رۆژئاوای كوردستان ،هێرشیان كردووەتە سەر بارەگاكانی ئەنجومەنی نیشتیمانی كورد لە سوریا ( ئەنەكەسە ) ، وێڕایی سوتاندنی بارەگاكان ، دەستیان بە تاڵان كردنی ماڵی كادیرانی ئەنەكەسەش كردووە و چەندین ماڵیشیان سوتاندووە “.
“عبدالسلام ئۆسمان ” بەرپرسی ڕێكخستنی تۆڕی شەپۆلی دوا ڕۆژی كورد لە سوریا لای خۆیەوە ئاماژەیدا ” كە پەیەدە هەموو هێزەكانی خۆی لە شاری دریاسیە خستووەتە ئامادەباشیەوە و بە نیازە بە زەبری چەك خەڵك بۆ خۆپیشاندان ئامادە بكات ، ئامانج لە خۆپیشاندانەكەشیان بۆئەوەیە كە دژی پێشمەرگەی رۆژئاوا بووەستنەوە .
لای خۆشیەوە “دكتۆر كاوە كارێزی ” ئەندامی ئەنجومەنی نیشتیمانی كورد لە سوریا گوتی ” ئەمڕۆ شەممە 4 ی 3 ی 2017 پەیەدە هەڵمەتی بۆ دەستگیركردنی سەركردەو ئەندامانمان دەسپێكردووە ، هەڵبەت هەڵمەتەكەیش لە كوبانێ وە تا سمێلكا (27) ئەندام و سەركردەی ئەنەكەسەیان دەستگیر كردووە “.
هەروەها “دكتۆر كاوە كارێزی ” گوتیشی ‘‘ ئەوەی پەیەدە دەیكات ، وەكو ئەوەیە كە ساڵی (1973) بەرامبەر بە كورد كرا ، بۆیە لە ئێستادا دۆخی رۆژئاوای كوردستان زۆرخراپەو خەڵكەكەی لە مەترسیدان .