سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق دەکات

ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارک بریسۆن ڕیچاردسۆن باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و قۆناغی دوای ھەڵبژاردن تاوتوێ کران.
ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا ھەردولا پڕۆسەی ھەڵبژاردنیان بە سەرکەوتوو وەسف کرد و، ھیوای ئەوەیان خواست کە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن ببێتە دەستپێکی قۆناغی تازە کە تێیدا سەقامگیری سیاسی بێتەدی و بەرژەوەندی گشتی و خواستی ھاوڵاتیان و دەنگدەران جێبەجێ بکرێ.
لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ ھەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، و ھەروەھا ھەماھەنگی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزە عێراقییەکان دووپات کردەوە.
Back to top button