حکومەتى هەرێم لە بەرژەوەندى بەڵێندەران و کۆمپانیاکان بڕیارێکى دەرکرد
بە پێى فەرمانى دکتور ئومێد سەباح عوسمان سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران، دوو بڕیار لە بەرژەوەندى و قەربووکردنەوەى بەڵێندەران و کۆمپانیاکان درکران.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان ئهمرۆ پێنج شهممه 21-10-2021، رايگهياند:” دواى ئەوهی بههۆی کەرەنتین و قەدەغەى هاتوچۆى هاووڵاتیان لە هەرێمى کوردستان و بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆرۆنا و کاریگەریی لە سەر بەرەوپێشچوونى جێبەجێکردنى پڕۆژەکان هەبوو و زۆریان لە کار وەستان، سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران گشتاندنێکى دەرکرد.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری راشیگهیاند، لەو گشتاندنەى کە بۆ گشت وەزارەت و لایەنە نهبهستراوهكان بە وەزارەت و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان نێردراوە، لە پێناو بەردەوامى گەیاندنى خزمەتگوزارى بۆ هاووڵاتیان، دوو بڕیار لە بەرژەوەندى و قەرهبووکردنەوەى بەڵێندەران و کۆمپانیاکان درا، كه بەم شێوەیەى خوارەوەیه:
بڕیارى یەکەم: قەرەبووکردنەوەى ماوەى کەرەنتین و قەدەغەى هاتوچۆ بە هەژمارکردنى بەهێزى زاڵ (القوة القاهرة) بۆ ئەو پڕۆژانەى کە پابەندنەبوونى جێبەجێکردنیان کەوتووەتە ئەو ماوەیە.
بڕیارى دووەم: پێدانى دەسەڵات بۆ جێبەجێکردنى خاڵى (یەکەم)ـى سەرەوە بە وەزارەتەکان و لایەنەکانى نەبەستراو بە وەزارەت، بە پشتبەستن بە بڕیارەکانى لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى پەتاى ڤایرۆسى کۆڕۆنا.