ئەكەر گۆڕان لە بری پەرلەمان پۆستێكی حكومی وەردەگرێت ئەگینا باببێتە ئۆپۆزسیۆن

خواكوڕك

دوای تێپەڕینی زیاد لە دووساڵ بەسەر دۆخی چەق بەستووی هەرێمی كوردستان چەندین جار دەستپێشكاری پارتی لەسەر فرمانی سەرۆكایەتی هەرێم بە مەبەستی چارە سەركردنی دۆخەكە كراوە, لە دواهەمین لێدوانی سەركردایەتی پارتی پەیوەست بەم بابەتە ئەندامێكی سەركردایەتی پارتی دەڵێت ” بەدیلی سەرۆكی پەرلەمان بۆ گۆڕان وەرگرتنی پۆستە لە حكومەت ، ئەگەریش قایل نابن دەتوانن ببنە ئۆپۆزسیۆن “.
“ئاراس حەسۆ میرخان ” ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند ” جارێكی تر پۆستی سەرۆكی پەڕلەمان نادەنەوە بە بزوتنەوەی گۆڕان و بەدیلی سەرۆكی پەڕلەمان بۆ گۆڕان بەشدداریكردنیانە لە حكومەت ، لەو چوارچێوەیەشدا پۆستی دیكەیان بۆ پێشنیار دەكەین ، گۆڕان حەزدەكەن دەتوانن بەشداری حكومەت بكەن ، ئەگەرنا ئەوە پەیوەستە بە خۆیانەوە باببنە ئۆپۆزسیۆن “.
لەبارەی پۆستی سەرۆكی پەڕلەمانەوە (ئاراس حەسۆ میرخان) ڕایگەیاند ” كۆمەڵێك بژاردەیان بۆ دەخەینە ڕوو، باسی ئەوەمان كردووە لە بری سەرۆكی پەرلەمان ، پۆستی جێگری سەرۆكی حكومەت وەیان پۆستێكی تر وەربگرن ، بەڵام بەشداری نەكردنی بزوتنەوەی گۆڕان لە حكومەت نابێتە كێشە ، گرنگ ئەوەیە پارتی و یەكێتی ڕیكەوتن بكەن بۆ كۆتایی هێنان بە كێشەو قەیرانەكانی هەرێم ‌‌.

Back to top button