سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵوێزی نوێی سوید لە عێراق کۆبوونەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئۆکتۆبەری 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە یوناس لۆڤێن باڵوێزی نوێی سوید لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە باڵوێزی نوێی سوید، هیوای خواست لە ئەرکەکانیدا سەرکەوتوو بێت لە پێناو برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەکانی سوید لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان.

لای خۆیەوە باڵوێزی سوید لە عێراق، سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەگەڵ باڵوێزخانەی سوید کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

Back to top button