هاوپەیمانان کۆمەک و هاوکاری تەندروستیان بەسەر لیواکانی پێشمەرگەدا دابەش کرد
وهزارهتى پێشمهرگه بلاويكردهوه كه ئهمرۆ پێنجشهممه، هاوپەیمانان کۆمەک و هاوکاری تەندروستیان بەسەر لیواکانی پێشمەرگەدا دابەش کرد.
سەنتەری میدیاى وهزارهتى پێشمهرگهى حكومهتى ههرێمى كوردستان رايگهياند:” بەسەرپەرشتی هێزی هاوپەیمانان و ئامادەبوونی هەریەکە لەبەڕێزان(د. رزگار عهلی) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی گشتی و عەمید کاروان بەڕێوەبەری کۆگاکانی بەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتی و عهقید مونیر ئهحمد، مەڕاسیمێک بۆ دابەش کردنی هاوکاری تەندروستی بەسەر لیواکاندا رێکخرا، هێزەکانی هاوپەیمانان، هاوکاری پزیشکیان، بەسەر هەشت لیوای وەزارەتی پێشمەرگەدا دابەش کرد،”
لهبارهى هاوكارييهكانيش وهزارهتى پێشمهرگه دهلێ:” هاوکارییەکان پێکهاتبوون لە چەند جۆڕێک جانتای فریاگوزاری بە شێوە و قەبارەی جیاواز، کە پێشمەرگەکان و یەکەکانی پزیشکی لیواکان، دەتوانن لە کاتی شەڕ و هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا سوود لە کەلوپەلەکانی ناو ئەم جانتایانە وەرگرن، هەروەها هاوکارییەکان چەند پێداویستیەکی تری پزیشکی لەخۆ دەگرێت، لەوانە (نقالەی گواستنەوەی برینداران و جانتای کۆڵەپشتی فریاگوزاری سەرەتایی بەهەموو کەلوپەلێکی پێویستی پزیشکیەوە، بۆ ئەو شوێنانەی ئەمبۆلانسی پێ ناگات).
شایانی باسە، ئەم هاوکاریانەی، کە دراون بەم هەشت لیوایە، بەشی یەکەمی کۆمەک و هاوکاریە تەندروستییەکانە بۆ لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن هاوپەیمانانەوە، لەهەفتەی داهاتوودا هەمان هاوکاری بەسەر گشت لیواکانی تری سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێن، بۆ ئەم مەبەستە، هاوپەیمانان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پزیشکی گشتی و بەڕێوەبەرایەتی میرەی گشتی، لە پەیوەندی بەردەوام دان، بۆئەوەی لە داهاتوویەکی نزیکدا، هەر پێداویستیەک و کەم و کوڕیەک لە ناو هێزەکانی پێشمەرگەدا هەبێت، بۆیان دابین بکەن.
لەکۆتایی مەڕاسیمەکەدا، هاوپەیمانان ئەو ئازایەتیەی هێزەکانی پێشمەرگەیان بەرزنرخاند، لەبەرامبەر تێکشکاندنی تیرۆرستانی داعش، بەقارەمانێتیەکی بێوێنەیان وەسف کرد.