عارف ڕوشدى له وڵامى قهرهيلان: سەركردەكانی پەكەكە خۆیانن بهكرێگیراوی ئهم و ئهون و بهفیتی داگیركەران هاتوون
موراد قەرەیلان كە ئێستا خۆی بە فەرماندەی بڕیارگەی (ناوەندی پاراستنی گەل – نەپەگە) دەناسێنێت، لە نوێترین چاوپێكەوتنێیدا بە شێوەیەكی زۆر چەواشەكارانە باسی لە پارتی دیموكراتی كوردستان كردووە و هێرشی كردۆتە سەر.
لەمبارەیەوە عارف ڕوشدی، راوێژكاری مەكتەبی سیاسیی پارتی رايگەیاند: ”دهبێت پهكهكه پهند له ههڵبژاردنهكانی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق وهربگرێت، سەیری خۆی بكات، بۆ نموونە له شنگال سەرەڕای ئەوەی بە زەبری لوولەی چەكەكانیان دەستیان بەسەر ناوچەكەدا گرتووە و رۆژانە چاو لە خەڵكی سوور دەكەنەوە و منداڵەكانیان دەڕفێنن، كە خەڵك دەچنە سەر سندووقەكانی دەنگدان، دەنگ بە پارتی دەدەن، ئەمە باشترین وەڵامە بۆ قسەكانی قەرەیلان كە خەڵكی كوردستان دەزانن پارتی حزبێكی كوردستانییە و ئەوانیش بەكرێگیراون“.
جەختی لەوەش كردەوە كە هەموو خەڵكی بەوانەشەوە كە لە ژێر چەپۆكی پەكەكەدا بە ناچاری دەژین، لە سیاسەتەكانی ئەو حزبە بێزارن و لەوە تێگەیشتوون كە سەرانی ئێستای پەكەكە، هەموو شتێكیان خستۆتە خزمەت ئەجێندای هەواڵگریی ئیقلیمی و وڵاتانی داگیركەرەوە.
عارف ڕوشدی جەختی كردەوە: ”پارتی خاوەنی زۆرترین كورسیی پەرلەمانی كوردستان و عێراقیشە، بۆیە خۆی لە بەرامبەر قەوارەی هەرێمی كوردستاندا بە بەرپرسیار دەبینێت و ڕێگە نادات پەكەكە خاكی هەرێمی كوردستان بەكار بهێنێت بۆ سیاسەتەكانی خۆی كە سیاسەتێكی شكستخواردووە، پەكەكەش حزبێك نییە جیاوازی قەبوڵ بكات، یان لەگەڵمی یان لە دژمی، بۆیە دژایەتیی پارتی دەكات، بەڵام دڵنیایان دەكەینەوە كە لەم كارەیان زەرەرمەند دەبن“ز
ئەو راوێژكارەی مەكتەبی سیاسیی پارتی كه بۆ باسنيوز قسهى كردووه داواشی لە موراد قەرەیلان و سەركردەكانی پەكەكە كردووه، ”واز لە فیتنەگەری و هەوڵی دروستكردنی ناكۆكی لە نێو پارتی و لایەنەكانی دیكەی كوردستان بهێنن، خەڵكیش هیچ كاتێك بڕوا بە چەواشەكارییەكانی پەكەكە ناكات، باشترین بەڵگەش ئەوەیە كە هەرچەندە پەكەكە و كلكەكانی زۆرتر دژایەتیی پارتییان كردووە، ژمارەی كورسییەكانی پارتی لە هەردوو پەرلەمانی كوردستان و عێراق زیاتر بوون“.
دووپاتیشی كردۆتەوە، ”سەركردەكانی پەكەكە خۆیانن بهكرێگیراوی ئهم و ئهون و بهفیتی داگیركەران هاتوون و هەر ڕۆژەی ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان رادەستی توركیا و خەڵكیتر دەكەن“.