100 ملیۆن لیتر نەوتى سپى بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت
فەرمانگەى میدیاو زانیارى حكومهتی ههرێمی كوردستان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: لەسەر بریاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بەر لە هاتنی وەرزی زستان دەستی پێ کرد و بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان ڕاسپێردراوە ١٠٠ ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە باشترین کوالێتی دابین بکات.
ڕاشیگهیاند: ئەم بڕیارەى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان دواى ئەوە دێت کە خەریکە وەزرى سەرما و سۆڵە دەست پێ دەکات و هەتا دێت نەرخى نەوتیش لە دونیا بەرزتر دەبێتەوە. بە پێى بڕیارەکە، لە قۆناغی یەکەمدا ١٠ ملیۆن لیتر بۆ پارێزگاکانی هەولێر، دهۆك، سلێمانی و هەڵەبجە دابین کراوە و دابەشکردنی نەوتی سپیش لە ناوچە شاخاوییەکان دەستی پێ کردووە کە هەر خێزانێك، ٢٠٠ لیتر نەوتی سپی بە بڕی ٥٥ هەزار دینار پێ دەدرێت.
بەپێی پلانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، دابەشکردنی نەوتى سپیى بە سێ قۆناغ دەبێت:
قۆناغى یەکەم: دابەشکردنى نەوت لە ناوچە شاخاوییەکان
قۆناغى دووەم: دابەشکردنى نەوت لە دەوروبەرى شارەکان
قۆناغى سێیەم: دابەشکردنى نەوت لە نێو شارەکان
پشکى هەر پارێزگایەکیش لەو ڕێژە نەوتە سپییەى کە دیارى کراوە، بەم شێوەیەى خوارەوەیە:
ـ پارێزگای هەولێر: ٤٧.٥ ملیۆن لیتر
ـ پارێزگای سلێمانی: ٢٩.٦ ملیۆن لیتر
ـ پارێزگای دهۆک: ٢٣ ملیۆن لیتر
ـ پارێزگای هەڵەبجە: ٤.٥ ملیۆن لیتر
ئەو بڕە نەوتە سپییەى کە تا ئێستا بۆ پارێزگاکان نێردراوە بەم شێوەیەى خوارەوەیە:
ـ پارێزگاى هەولێر: ٤ ملیۆن و ٣٢٩ هەزار لیتر
ـ پارێزگاى دهۆک: ٣ ملیۆن و ٤٢٩ هەزار لیتر
ـ پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە: ٢ ملیۆن و ٤٧٨ هەزار لیتر