سوپاى ئەمریکا كوشتنى سەرکردەیەکی باڵای قاعیدەى راگه‌ياند
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، کوشتنی سەرکردەیەکی باڵای رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە لە سووریا، رادەگەیەنێت.
رائید جۆن ریگسبی، وته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: له بۆردومانێكی ئاسمانی ئه‌مریكا ،سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری ئه‌لقاعیده به‌ناوی عه‌بدولحه‌مید مه‌تر له سوریا كوژرا.
گوته‌بێژه‌كه‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا راشيگه‌ياند:” بۆردومانه‌كه له رێگای فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه (دڕۆن) له جۆری qm9- ئه‌نجام دراوه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، هێشتا رێكخراوی ئه‌لقاعیده مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌یه و سوریا وه‌ك شوێنێكی ئارام بۆ هێرشكردن به‌كارده‌هێنێ.