رێکخراوهكانى بواری جینۆساید و چالاکوان هۆشدارى دهدهن … سوپای عێراق هەوڵی بونیادنانەوەی سەربازگەیەکی کۆکردنەوەی ئەنفالکراوان له كهركووك دەدات
کۆمەڵێک رێکخراوی بواری جینۆساید و چالاکوان ئاشكراى دهكهن كه سوپای عێراق لە سنووری پارێزگای کەرکووک هەوڵی دووبارە بونیادنانەوەی سەربازگەیەک دەدات، کە تێیدا ئەنفالکراوانی گەلی کوردستان کۆ کرانەوە و بەرەو بیابانەکان راپێچ کران.
له بهياننامهيهكدا كه ئهمرۆ شهممه، 23-10-2021 کۆمەڵێک رێکخراوی بواری جینۆساید و چالاكوانی بواری جینۆساید دهريانكردووه و تێیدا دژایەتیی خۆیان بۆ دووبارە بونیادنانەوەی سەربازگەی تۆبزاوە لە کەرکووک، دەردەبڕن و رايدهگهينن:” کە بونیادنانەوەی سەربازگەی تۆبزاوە دژی بڕیاری دادگای باڵای عێراقە لە دۆسیەی ئەنفالکراوان، کە بڕیاری قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەویی کەسوکاری ئەنفالکراوانی دا.
لە بیاننامەکەى ئهو رێکخراوی بواری جینۆساید و چالاکوانانه ههروهها هاتووە، دەیان هەزار ڕۆڵەی کورد لە پرۆسەی ئەنفالدا کۆ کرانەوە و پاشان رەوانەی بیابانەکان کران و لەوێ بە زیندوویی خرانە ژێر خاک و شەهید کران.
ئەو چالاكوانی بواری جینۆساید و رێکخراوانە داوا دەکەن شوێنی سەربازگەکە بکرێتە مۆنیۆمێنت و تێیدا یادی شەهیدانی ئەنفال بکرێتەوە نەوەک دووبارە بکرێتەوە سەربازگە، کە ئەو سەربازگەیە ”پەڵەیەکی ڕەشی مێژووی دیکتاتۆری بەعسە“.
له بهياننامهكهياندا ئەو چالاكوانی بواری جینۆساید و رێکخراوانە هۆشدارى له دووباره بونياتنانهوهى ئهو سهربازگهيه دهدهن و له بهياننامهكهياندا دهشلێن، بونیادنانەوەی سەربازگەی تۆبزاوە هێمایەکە بۆ بەردەوامبوونی ئەنفال و بەرپرسیارێتی یاسایی، مێژوویی و ئەخلاقی بونیادنانەوەی ئەو سەربازگەیە کە پێشێلکردنی زەقی قەرەبووكردنەوەی مەعنەویی کەسوکاری ئەنفالکراوانە، دەكەوێتە ئەستۆی حكومەتی عێراق.