دوو گه‌وره سیناتۆری ئه‌مه‌ریكا: پرۆژه یاسایه‌كیان بۆ یادكردنه‌وه‌ی 30 ساڵه‌ی ده‌ركردنی بڕیاری ناوچه‌ی دژه فڕین و نوای ئارام پێشكه‌ش به كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كرد
دوو گه‌وره سیناتۆری ئه‌مه‌ریكا، پرۆژه یاسایه‌كیان بۆ یادكردنه‌وه‌ی 30 ساڵه‌ی ده‌ركردنی بڕیاری ناوچه‌ی دژه فڕین و نوای ئارام پێشكه‌ش به كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كردووه و تێیدا، په‌سنی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن كه هه‌میشه په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بووه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ست توندوتیژی رایانكردووه و چه‌وسێنراونه‌ته‌وه
هه‌ردوو سیناتۆر، كریس ڤان هۆلن له دیموكراته‌كان و مارکۆ روبیۆ له كۆمارییه‌كان، پڕۆژه یاساكه‌یان پێشكه‌ش كردووه، تێیدا وێڕای به‌رزنرخاندنی بڕیاری دامه‌زراندنی ناوچه دژه‌فڕین و نوای ئارام، دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، هاوبه‌شی نێوان ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان به به‌هێزی ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌و دوو سیناتۆره له پرۆژه یاساكه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، لە شەڕی دژی توندڕەوی و تیرۆردا وه‌ك هاوبه‌شه خۆڕاگرەکانی ئەمه‌ریکا ماونەتەوە.
لای خۆیه‌وه مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكدا پێشوازی لە پڕۆژەیاساكه كرد و گوتی: “دۆستایەتیمان لە سەر بنەمای بیروڕا و بۆچوونی هاوبەشەوە بنیاتنراوە، بە هیوای بەردەوامبوونی کارکردن و هەماهەنگیمان لەگەڵ هاوڕێکانمان لە حکومەت و کۆنگرێسی ئەمەریکا، لە پێناو بەهێزترکردنی ئەو دۆستایەتییە”.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامه‌كه‌یدا، سوپاسی هەڵوێستی دۆستانەی ئەو حەوت ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا كرد بۆ پشتگیری‌کردن و سپۆنسەرکردنی پڕۆژەیاساکە کە ئەوانیش بریتین له: مایک وڵتز، جيم كوپەر، كريس ستيوارت، جەیسن کرۆ، دینا دیتەس، ئاندی کیم و دۆن باکۆن.
دەقی تەواوی بڕیارەکە لێرە و خوارەوە بەردەستە:
دوای ڕاپەڕینی ئازاری 1991 دژی سەدام حوسێن، حوسێن رووی تانک و هەلیکۆپتەری جەنگی کردە سەر هاووڵاتیانی بێبەرگریی کوردستانی عێراق.
سه‌ره‌ڕای گوشاری هێزی سه‌ربازی و جه‌نگی به توانای سه‌دام حوسێن، هه‌بوونی ئه‌زموونی جینۆسایدی 200 هه‌زار كورد و وێرانكردنی نزیكه‌ی 4500 گوند و کیمیابارانكردنی کوشنده روویاندابوو، سەدان هەزار پیاو و ژن و منداڵی کوردی عێراقی روویان لە سنوورەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی عێراق کرد، لە ترسی به‌كارهێنانی گازی ژه‌هراوی له دژیان له‌لایه‌ن رژێمه‌وه، هاوشێوه‌ی کاتی هەڵمەته‌كانی ئەنفال روویدا و لە هەڵەبجە كه تەنها 3 ساڵ پێش ئەو کاتە به‌كارهێنرابوو.
لە سەرەتای قەیرانی پەنابەران لە ساڵی 1991، رۆژانە ژمارەی مردووانی کوردانی عێراق كه ئاواره‌ببوون، هەزار کەس تێپەڕیوە و قوربانییەکان کاتیان نەبوو هیچ شوێنێك یان کەرەستێکی پاراستنی زستانە کۆ بكه‌نه‌وه، بەم شێوەیە بە هۆی سەرما و به‌دخۆراكی و نەخۆشی مردن.
ویلایەتە یەکگرتووەکان له وه‌ڵامی ئه‌و كاره‌ساته مرۆییه‌دا، گەورەترین هاوکاریی مرۆیی خۆی پێشكه‌شكرد، ئه‌ویش ئۆپەراسیۆنی دابینکردنی ئارامی بوو، كه بووه هۆی گەیاندنی یارمەتی مرۆیی و سەپاندنی ناوچەی دژەفڕین.
ئۆپەراسیۆنی دابینکردنی ئارامی گیانی هەزاران کوردی عێراقی لە مه‌رگی حه‌تمی پاراست، كه له سەر چیا سەخت و ساردەکانی سنووری کوردستانی عێراق بوون.
له‌و كاته‌وه تا ئەمڕۆ، کوردانی عێراق دەڵین ئۆپەراسیۆنی دابینکردنی ئارامی كه لە لایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمه‌ریکا ئه‌نجامدرا، بەتایبەتی ناوچەی دژه‌فڕین تا ساڵی 2003 گەلی کوردی عێراقی پاراستووه، هاوکاری پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لەکوردستانی عێراق کردووە.
کوردستانی عێراق لەمێژە وەک پەناگەیەکی ئارام بۆ ئەو خەڵکانەی کە هەڵهاتوون لە ململانێ و چەوسانەوەی ئایینی و سیاسی خزمەتی کردووە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگەی کورد لەشەڕی دژی توندڕەوی و تیرۆردا وه‌ك هاوبه‌شه خۆڕاگرەکانی ئەمه‌ریکا ماونەتەوە.
ئێستا، بۆیە دەبێت لەلایەن ئەنجومەنی پیران (هاوکات ئەنجومەنی نوێنەرانیش) بناسێنرێت كه:
1. یادی 30 ساڵەی ئۆپەراسیۆنی دابینکردنی نوای ئارام دەکاتەوە.
2. ئەو سەربازە قارەمانانە، دیپلۆماتکارەکان، سەرکردە سیاسییەکان و هاوبەشەکانی هاوپەیمانانی ویلایەتە یەکگرتووەکان کە ئۆپەراسیۆنی دابینکردنی ئارامییان جێبەجێ کردووە، دەناسێنێت و شانازیی پێوه‌دەکات.
3. بوێریی نزیکەی دوو ملیۆن ژن و منداڵ و پیاوی کوردی عێراقی کە بۆ ڕزگاربوون لە برسیەتی و سەرما تێدەکۆشان و پێشوازییان لەو هاوکارییانە کرد کە هاتن و هەلی ژیانی نوێیان لە ئامێز گرت.
4. هانی سەرکردەکانی کوردی عێراق دەدات کە بەردەوام بن لە بەرزڕاگرتنی بەهاکانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی کە کوردستانی عێراقیان کردووەتە پەناگەیەک لە ناوچەیەکی پڕکێشەدا.
5. كۆنگرێس دووپاتی دەکاتەوە كه:
أ- شەراکەتی پتەوی نێوان ئەمه‌ریکا و کوردەکانی عێراق، هاوشێوه‌یه لەگەڵ شەراکەتی بەهێزی ئەمه‌ریکا كه لەگەڵ حکومەتی عێراقدا هەیە.
ب- ڕێزگرتن و پشتیوانی بەردەوامی کۆنگرێس بۆ دۆستە کوردە عێراقییەکانی ئەمه‌ریکا کە بوێرانە لەگەڵ ئەمریکادا وەستاون لە دژایەتی هاوبەش لەگەڵ توندڕەوی و تیرۆردا.
س:k24