كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه: له كه‌ناڵی NRTـیه‌وه سووكایه‌تی به كیمیابارانكراوان كرا و سكاڵا تۆماردهكهين
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، رايده‌گه‌ينێت، كه‌سێك له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیی كه‌ناڵی NRTـدا، له‌ناوبردنی سه‌گی به تاوانی كیمیابارانكراوانی هه‌ڵه‌بجه چواندووه و سكاڵاى له‌سه‌ر تۆماردهكهين.
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23/10/2021، راگه‌يێندراوێكى بڵاوی كرده‌وه و رايگه‌ياند،” سكاڵا له‌سه‌ر كه‌سێك به ناوی د.لاڤین عبدالوهاب تۆمار ده‌كه‌ين، به‌و هۆیه‌ی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیی كه‌ناڵی NRTـدا، له‌ناوبردنی سه‌گی به تاوانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه چواندووه.
كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، ده‌شلێت: “ئێمە وەکوو کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە، ڕۆژی یه‌كشەممە 24/10/2021، بەرامبەر ئەم بێڕێزییە، سکاڵای یاسایی خۆمان لە دادگای هەڵەبجە تۆمار دەکەین بەرامبەر دکتۆرەی ناوبراو و کەناڵەکەش، بۆ ئەوەی چیتر کەس نەتوانێت وەها بێڕێزییەک و هەڵەی وا دووبارە بکاتەوە، هیچ کەناڵێکیش دەرفەتی وا دروست نەکاتەوە”