سبەی ماڵەکەی مالیکی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن جگه‌ له‌ سه‌درييه‌كان لەخۆدەگرێت

سەرچاوەیەکی سیاسی لە بەغداد بە ئاژانسی شەفەق ـی رایگەیاندووە، سبەی یەکشەممە 24ـی تشرینی یەکەم، کۆبوونەوەیەکی فراوانی لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جگە لە رەوتی سەدر لەماڵی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەڕێوەدەچێت.

سەرچاوەکە  راشيگەیاندووە کە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە تەنها لایەنە شیعییەکان نابن بەڵکو لایەنە سوننی و شیعی و کورد بەشدار دەبن تێیدا.

ئامانجی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە دواهەمین پێشهاتە سیاسییەکان و بەتایبەتی تانەلێدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان. پێشووتر لایەنە شیعییەکان لە ماڵی مالیکی کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدابوو بەناو کۆبوونەوەی هاریکاریی.

س: shafaq شه‌فه‌ق نيوز

Back to top button