پارێزگاری هەولێر:زەمینە و دەرفەتی باش بۆ سەرجەم ڕێکخراوەکان دەڕەخسێنین
شهوی رابردوو 2021.10.23، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەندازیار عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و نوێنەری وەزارەتی ئاوقاف و کاروباری ئاینی و ژمارەیەکی تر لەبەرپرسان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، ڕێکخراوی هاوڕێیەتی نێودەوڵەتی سویدی لەهەرێمی کوردستان، لەهولێری پایتەخت یادی هەشت ساڵەی دامەزراندنی خۆی کردەوه.
پارێزگاری هەولێر لە ووتارێکدا وێڕای پیرۆزبایی لەدەستەی دامەزرێنەر و تەواوی ستافی کاری ڕێکخراوی ناوبراو بەبۆنەی هەشت ساڵەی دامەزراندیەوە ڕایگەیاند: “وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر لەچوارچێوەی یاسا بەرکارەکانی هەرێم زەمینە و دەرفەتی باش بۆ سەرجەم ڕێکخراوەکان دەڕەخسێنین تاوەکو کارو بزاڤ و چالاکییەکانی خۆیان لەهەولێری پایتەخت ئەنجامبدەن، ڕێکخراوی هاوڕێیەتی سویدیش لەهەرێمی کوردستان بەوتەمەنەی هەیەتی کاری زۆریان کردووە، بەڵام هێشتاش داواکارین کاری دیکەش ئەنجامبدەن، بۆ ئەمەش دەرفەتی زۆریان لەبەردەمەدایە بۆ کارکردن، ئێمەش وەکو پارێزگای هەولێر بەهەموو شێوەیەک پاڵپش و هاوکاریان دەبین بۆ سەرخستنی کارەکانیان بەتایبەتی لەبوارەکانی پێگەیاندن و دەرفەتی کار بۆ لاوان و کاری خێرخوازی”.