بەپەلە.. فەرمانێكی گرنگ لە سەرۆكی حكوومەت، سبەی جێبەجێ دەكرێ
بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بۆ جێبەجێكردنی فەرمانێكی سەرۆكی حكوومەت، كۆ ببێتەوە و دەنگ بدەن لەسەر بە شارۆكەبوونی عەنكاوە و پیرمام.
ئەمڕۆ یەكشەممە 24ـی تشرینی یەكەم، مەریوان پیرباڵ گوتەبێژی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، ڕایگەیاند، سبەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بۆ جێبەجێكردن و تەواوكردنی رێكارە یاساییەكانی بە شارۆكەبوونی عەنكاوە و پیرمام كۆ دەبێتەوە.
زیاتر گوتی، كۆبوونەوەی ئەنجوومەن تەنیا پێوەستە بە بڕیاری سەرۆكی حكوومەت بۆ بە شارۆكەبوونی ئەو دوو شارەدێیەی سنووری پارێزگای هەولێر.
ڕۆژی دووشەممە چواری تشرینی یەكەم، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كاتی سەردانی بۆ شارەدێی عەنكاوە گوتی، ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ڕادەسپێرم بۆ دەنگدان لەسەر بە شارۆكەبوونی عەنكاوە.
سەرۆكی حكوومەت ڕایگەیاند، زۆر خۆشحاڵم جارێكی تر هاتینەوە سەردانی عەنكاوەمان كرد، كە ئێستە بووەتە ناوەندێكی گرنگ بۆ پێكەوەژیانی ئاینی و كۆمەڵایەتی و شوێنی ئاشتەوایی، بووەتە ناوەندێك بۆ ئەوەی زۆر لەو خوشك و برا كریستیانانەی ئێمە كە لە شوێن و ناوچەكانی تری عێراق لەبەر هەر هۆكارێك نەیانتوانیوە لە ناوچەكانیان بمێننەوە، ڕوویان كردووەتە ئێرە و لێرە نیشتەجێ بوون.