له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت زیاتر لە ملیۆنێک لیتر بەنزین دەگاتە هەرێمى کوردستان
له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، زیاتر لە ملیۆنێک لیتر بەنزین دەگاتە هەرێمى کوردستان.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: دوای ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بۆ چارەسەرى کێشەى کەمى بەنزین، ئەمڕۆ یەکشەممە 24/10/2021، بڕی 540 هه‌زار هەزار لیتر بەنزین دەگاتە وێستگەکانی هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان و لە دوو ڕۆژی ئایندەشدا ئەو بڕە بۆ دوو بەرامبەر زیاد دەکرێت.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: گرفتی سوتەمەنی تەنیا بەرۆکی هەرێمی کوردستانی نەگرتووە، بەڵکوو ئەم گرفتە رووبەرووی هەموو جیهان بووه‌تەوە و حکوومەتى هەرێمى کوردستانیش درێغی نەکردووە و هاووڵاتییانی دڵنیا دەکاتەوە هەموو هەوڵێکی داوە و بەردەوامە لە چارەسەرکردنی ئەم گرفتە.