پهرلهمانى كوردستان كۆدهبێتهوه … بهرنامهى كارى بڵاوكردهوه

پەرلەمانی کوردستان لهم حهفتهيه كۆدهبێتهوه و بەرنامەی کاری کۆبوونەوەكهشى راگهياند.
بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 26-10-2021، دانیشتنی ئاسایی ژمارە 4ـی خولی پایزەی ساڵی سێیەم لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان، بەڕێوە بچێت.
بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە:
یهكهم/
خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان
دووەم/
دەست لەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان دابان محەمەد لە ئەندامیەتیی (لێژنەی دەسپاكی)ى پەرلەمانی كوردستان.
سێیەم/
1- خستنەڕووی دوایین بەدواداچوون و كارەكانی پەیوەست بە بابەتی سێ یەكەمەكان و وانەبێژان و ئامادەكارییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەلایەن لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
2 – خستنەڕووی بەدواداچوون و كارەكانی پەیوەست بە دۆخی سووتەمەنی و چارەسەرییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەلایەن لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی.
چوارەم/
خوێندنهوهی دووهم بۆ ئەم پڕۆژەیاسایانە:
1 – پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانی عێراقی، ژمارە (٣٠)ى ساڵی ١٩٨٤ لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
2 – پڕِۆژەیاسای (بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆ و شەتل و تۆماركردن و پەسندكردن و پارێزگاریكردن لە تەرزە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق).