پۆليسى هه‌ولێر: شه‌وی رابردوو کەسێک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی كوژرا

به‌رێوه‌به‌رايه‌تى پۆليسى هه‌ولێر رايده‌گه‌ينێت:” شه‌وی رابردوو کەسێک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر كوژرا و ، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بكوژه‌كه‌ ده‌رچووه‌

پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ له‌ په‌يجى فه‌رميى خۆى له‌ تۆر كۆمه‌ڵايه‌تى ( فه‌يسبووك) رايگه‌ياند:” دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر ڕووی دا، کە تێیدا کەسێک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بە ناوی (کاوە خەسرۆ شەریف) پیشە ئەفسەری خانەنشینی پێشمەرگە کوژرا، دەستبەجێ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیش دەرکەوت کەوا تۆمەتبارێک بە ناوی (ز. خ. ش) کە کەسی نزیکی کوژراوەکەیە، هەڵساوە بە ئەنجامدانی تاوانەکە.

پۆلیس هه‌ولێر ده‌شلێ:” پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ بکوژەکە بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادانی عێراقی دەرچووه‌ .

Back to top button