سلێمانی: سێ تۆمەتبار دەستگیركران كە فەرمانی گرتنیان لە بەغدا هەبووە
بهرێوهبهرايهتى پۆليسى سلێمانى رايدهگهينێت:” مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچناری سەر بە بەشی پۆلیسی ناوشار – ڕۆژئاوا، سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە فەرمانی گرتنیان هەبووە لەدادگای استئنافی بەغداد – رەسافە .
پۆلیسی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا لە پهيجى فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رايگهياندووه: “دوای ئەوەی فەرمانی گرتنی سێ تۆمەتبار لە دادگای بەغداوە گەیشتە پۆلیسی سلێمانی كە گومانیان دەكرد ئەو تۆمەتبارانە بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتبن، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنكەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی راسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بكەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران”.
پۆليسى سلێمانى دهشلێ: “دوای لێكۆڵینەوەكان توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە دەستگیربكرێن كە هەستاون بەدزینی بڕی 15 ملیۆن دیناری عیراقی و بڕێك ئاڵتون”.
دهشلێت:” تۆمەتباران بە ناوەکانی (ر، أ، ج) لەدایكبووی 1999، (م، أ، ج) لەدایكبووی 2000 و (ع، ع، ع) لەدایكبووی 1976 بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و دوای تەواوكردنی رێكارەیاساییەكان رەوانەی بەغدا دەكرێنەوە.