وه‌زیری پێشمه‌رگه: پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/10/وه‌زیری-پێشمه‌رگه-پاراستنی-مافه‌كانی-مرۆڤ-له‌ئه‌وله‌ویه‌تی-كاره‌كانی-وه‌زاره‌تی-پێشمه‌رگه‌یه.jpg)
له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و نوسینگه‌ی راسپارده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان، تاوتوێی پرسی (پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ ۲۰۲۱ـ۲۰۲٥ ) پەسندکراوی ئەنجومەنی وەزیران کرا.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، جه‌ختده‌كاته‌وه، كه به‌جددی كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی تاك به‌تاكی ئەفسەر و کارمەندانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، بۆ ئاشنابوونی زیاتریان به‌پره‌نسیپه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ و یاساكانی جه‌نگ.
سه‌نته‌رى ميدياى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه رايگه‌ياند:” ئه‌مڕۆ ٢٤ی ١٠ی ٢٠٢١، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له د. دیندار زێباری، رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدێكی یاوه‌ری کرد.
له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كه‌دا، كه سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده، ئه‌مینداری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌مال محمد، سه‌رۆكی ئه‌ركان و ئه‌فسه‌رانی باڵای وه‌زاره‌ت ئاماده‌یبوون، تاوتوێی پرسی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و یاساكانی تایبه‌ت به‌جه‌نگ لەژێر رۆشنایی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ لەهەرێم کرا.
رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌هه‌رێم رایگه‌یاند: له‌ئێستادا له‌سه‌ر ئاستی وڵاتاندا، هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك نموونه‌ی جواگرفیایه‌كی گرنگی پاراستنی مافی پێكهاته‌كان و پێكه‌وه ژیان لێی ده‌ڕوانرێت، له‌مڕوەشه‌وه هه‌میشه پێشمه‌رگه وه‌ك پارێزه‌ری ئاشتی و مافه‌كانی مرۆڤ لێ ده‌ڕوانرێت، بۆیه گرنگه په‌ره‌ی زیاتر به‌و پێوه‌ره بدرێت و تاك به‌تاكی پێشمه‌رگه له‌نزیكه‌وه به‌بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ ئاشنابكرێن.
وه‌زیری پێشمه‌رگه، دووپاتیكرده‌وه، له‌ماوه‌ی رابردوودا، قۆناغ به‌قۆناغ كار له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردن و راهێنانی پێشمه‌رگه به ناوه‌ڕۆكی یاساكانی تایبه‌ت به‌مافی مرۆڤ كراوه و له ئێستاشدا، به‌رده‌وام خولی تایبه‌ت به هۆشیاری نیشتمانی و پاراستنی مرۆیی و یاساكانی جه‌نگ و مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كرێته‌وه.
له‌كۆتایی دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتر، له‌و باره‌وە بڕیاردرا، كه نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بۆ ئامادەکردنی راپۆرته‌كانی تایبه‌ت به‌ره‌وشه‌كانی مافی مرۆڤ له‌نێو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه و نوسینگه‌ی راسپارده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دابنرێت.
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/10/248216103_4401041346599690_645897691782553759_n.jpg)
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/10/248553278_4401041326599692_9184180202565928946_n-1024x683.jpg)
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/10/248692102_4401041526599672_5236244568661791008_n.jpg)