ڕوونكردنەوە لەبارەی هەواڵی كۆچی دوایی كۆسرەت رەسول ده‌درێت
ئەمڕۆ یەكشەممە بەرپرسێكی یەكێتی ڕوونكردنەوەیەكی دا له‌باره‌ی ته‌ندروستیی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی یه‌كێتی و هەواڵی كۆچی دوایی ناوبراو.
ڕێباز بێرکۆتی سەرۆکی لیستی سەوز لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، وەک کەسێکی نزیک لە کۆسرەت ڕەسول عەلی، لە لێدوانێكدا بە كەناڵی “کوردستان24″ی ڕاگەیاندووە كە هەواڵی کۆچی دوایی کۆسرەت ڕەسول عەلی ڕاست نییە و ناوبراو زیندووە.
بێرکۆتی ئەوەشی ڕاگەیاندووە كە ئێستا کۆسرەت ڕەسول عەلی لە دەرەوەی وڵاتە و چارەسەری تەندروستی وەردەگرێت.
لای خۆیەوە ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌باره‌ی ته‌ندروستیی باوكییه‌وه، په‌یام و وێنه‌یه‌كی كۆسره‌ت ره‌سوڵی داناوه و تێیدا رای گه‌یاندووه “هه‌ر بمێنی بۆ كورد و كوردستان ئه‌ی چقڵی چاوی دووژمنان”.