عەبدولسەلام دۆڵەمەری : ئەنجامەکان بۆیە دواخرا تا دیراسەیەکی باشتر بکرێت و ھەڵەکانی ساڵی پار دووبارە نەبنەوە

 

 

سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی هاتنەوەی ناوی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەییەوە ڕایگەیاند، لە ئێستادا چەند گرفتێک هەیە بۆیە ئەمڕۆ ئەنجامەکان رانەگەیەنراوە، دەشڵێت، کاری ووردتر و دەقیقتری پێویستە لە کاتێکی نزیکدا رادەگەیەنرێت.

 

عەبدولسەلام دۆڵەمەری سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ” بەدواداچوونمان بۆ ھۆکاری دواکەوتنی ئەنجامی وەرگرتنی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگاکان کردووەو دەرکەوت کە لە پێنجشەممەی رابردووەوە لە ناوەندی وەرگرتن رێکارەکان تەواوبوون.”

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ”ھەندێ گرفت لە وانەی کەوا ڕاستەوخۆ مامەڵەی وەرگرتنیان پێشکەش کردبوو، ھاتنە پێش ،لە ئێستادا کاری ووردتر و دەقیقتری پێویستە بۆیە ئەمڕۆ ئەنجامەکانی زانکۆلاین ڕانەگەیەندرا و دواخراوە.”

 

سەرۆکی سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشیخستۆتەڕوو، ”ئەنجامەکان بۆیە دواخرا تا دیراسەیەکی باشتر بکرێت و ھەڵەکانی ساڵی پار دووبارە نەبنەوە و لە کاتێکی نزیکدا رادەگەیەنرێت.

 

Back to top button